10. 9. 2010 |
|
|
ســه‌ره‌تا
ووتار
داگــرتنه‌کان
مـــه‌کۆ
لینکه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ڤۆیس چات
بنکه‌ی بارکردن
ئه‌لبومی گۆرانی
ڕێدۆزی
ســه‌ره‌تا
ووتار
داگــرتنه‌کان
پرسیار و وه‌ڵام
مـــه‌کۆ
لینکه‌کان
هه‌واڵه‌کان
په‌یـــوه‌ندی
وێــنه‌کان
ڤۆیس چات
بنکه‌ی بارکردن
گـــه‌ڕان
ئه‌لبومی گۆرانی
ئه‌لبوومی سابات
هه‌موو ڤیدۆکان
به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌کان
چاوگ
سه‌ردانکردن:
221
دواین ووتاره‌کان
سوجدة بردن
النزاهة (دە...
بازرگانه...
گه‌نجانی ئ...
پیشاندانی یوتوب ڤیدۆ
هه‌موو ڤیدیۆکان
(7)
گۆڕانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
(4)
ساباتی هه‌مه‌ڕه‌نگ
(3)
دواین ڤیدیۆکان
کویخا شه‌ریف
شه‌هیدانی سه‌یدان
شه‌هیدانی سه‌یدان
په‌یامی ئه‌ندامان
Pshko-xaldani
نه‌ورۆزتان پیرۆزبێ
sabat
به‌خێربێ نه‌ورۆز ب...
Amanj
٣/١٦ کە دەکاتە بەیان...
دراوسێکان
ئه‌لبومی گۆرانی
حمه چ... (10)
نامۆ (5)
شوکر خه... (2)
به‌رزا... (10)
ئه‌حسا... (13)
کورده (10)
©
لیستی ئه‌ندامان
به‌رزان قه‌ره‌هه‌نجیری (0)
کورده (0)
زۆرترین جار گوێی لێگیراوه
خه‌تای خۆم...
کورده
kurda
kurda
ئه‌حسان زی...
shkor khayat
kurda
kurda
دورم له ک...
kurda
©
ئه‌حسان زیره‌ک
گوێگرتن له گۆرانییه‌کان
کردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌کان
په‌یامی ساباتی چه‌مچه‌ماڵ -
پەیامێک بۆ ئەندامان و میوانە خۆشەویستەکانى ساباتی چەمچەماڵ،
ئەگەر هەر کێشەێکى خوێندنەوەت هەیە،یان تەختە کلیلیت نییە،سەێرى ئەم بەستەرانى خوارەوە بکە،بۆ ئەوەى بە جوانى هەواڵەکانى سابات ببینى،تکایە هەر کێشەێکت هەبوو پەیوەندیمان پێوە بکە،
فۆنتی كوردی یونیكۆد Unikurd web و دوو كیبۆردی سۆرانی/ بادینی و كیبۆردی لاتینی
|
گورزه‌ی فۆنته‌كان: 40 فۆنت
|
فۆنتەکانى ڕێباز
هه‌واڵ
ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینی خه‌ڵاتده‌كرێن
[02.09.2010]
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 2-9 یه‌كێتی زانایانی ئایینی كوردستان لقی چه‌مچه‌ماڵ له مه‌راسمێكدا خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشی بهژمار...
sabat news
چوار تۆن خواردن و خوارده‌مه‌نی به‌سه‌رچوو له‌ناوب...
[02.09.2010]
مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی و خۆپاراستنی چه‌مچه‌ماڵ به‌هاوكاری به‌شی ئابوری ئاسایشی رۆژئاوایی سلێمانی ده‌ستیان گرت به‌سه...
sabat news
چوار كه‌س هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر دوو كارمه‌ندی هاتوو...
[20.08.2010]
ئێواره‌ی دوێنێ 19/8 له‌شاری چه‌مچه‌ماڵ له‌كاتی ده‌وامی ئاسایی‌دا، دوو كارمه‌ندی هاتوچۆ له‌لایه‌ن چوار كه‌سه‌وه هێرشی...
sabat news
1500 كیلۆگرام گۆشتی به‌ستووی ناته‌ندروست ده‌ستیان به...
[19.08.2010]
ئه‌مڕۆ 19-8 به‌شی ئابوری ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی به‌هاوكاری مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی و خۆپاراستنی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستیگرت ب...
sabat news
چه‌مچه‌ماڵ.. بۆ وه‌رگرتنی سولفه‌ی عه‌قار كه‌فاله...
[17.08.2010]
به‌پێی رێنماییه‌كانی بانكی خانوبه‌ره، له‌كاتی وه‌رگرتنی پێشینه‌ی خانوبه‌ره‌دا پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی سولفه‌ی عه...
sabat news
تائێستا گاز نه‌گه‌یشتووه‌ته وێستگه‌ی 750 میگاواتی...
[13.08.2010]
ه‌گه‌یشتنی گاز به‌وێستگه‌ی 750 میگاواتی چه‌مچه‌ماڵ كاته‌كانی پێدانی كاره‌بایی له كوردستاندا ئاڵۆزكردووه، ماجد واجی...
sabat news
ته‌كێ.. به‌هۆی خه‌وتنی شۆفێره‌كه‌یه‌وه ئۆتۆمبێل...
[06.08.2010]
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 5-8 له‌سه‌ر رێگای نێوان كه‌ركوك- سلێمانی نزیك ناحیه‌ی ته‌كێ به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگره...
sabat news
چه‌مچه‌ماڵ.. 72 رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه زیانی زیات...
[02.08.2010]
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی له‌بنكه‌ی ئاگركوژینه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستمانكه‌وتووه، له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردوودا له...
sabat news
مانگرتنی كارمه‌ندانی دادگاى چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌وا...
[02.08.2010]
ماوه‌ی دوو رۆژه كارمه‌ندانی دادگاى چه‌مچه‌ماڵ سورن له‌سه‌ر مانگرتنه‌كه‌یان و داوا ده‌كه‌ن به زووترین كات ده‌رماڵ...
sabat news
چه‌مچه‌ماڵ.. باندێكی تری دزی ده‌ستگیرده‌كرێت
[15.07.2010]
شه‌وی 14/15-7 له‌ناحیه‌ی شۆڕش له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ هێزه‌كانی پۆلیس باندێكی دزیكردنیان ده‌ستگیركرد كه له چوار كه‌س پێ...
sabat news
ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینی خه‌ڵاتده‌كرێن
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 2-9 یه‌كێتی زانایانی ئایینی كوردستان لقی چه‌مچه‌ماڵ له مه‌راسمێكدا خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشی به‌ژماریه‌ك له وتار خوێن و پێشنوێژی مزگه‌وته‌كانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ.
له‌وباره‌یه‌وه مامۆستا وه‌هاب عومه‌ر سه‌نگاوی سه‌رۆكی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانی ئایینی راگه‌یاند: مه‌به‌ستمان له رێكخستنی ئه‌م مه‌راسیمه بۆ ئه‌وه‌بو كه خه‌ڵاتی رێزلێنان ببه‌خشین به‌و مامۆستایانه‌ی كه ساڵانێكه خزمه‌ت به ئایینی پیرۆزی ئیسلام و میلله‌تی كورد ده‌كه‌ن، وتیشی له‌و مه‌راسیمه‌دا خه‌ڵاتی رێزلێنانمان به‌خشی به 50 مامۆستای ئایینی به‌هیواین ئه‌وانیش هه‌میشه خزمه‌ت به چه‌مكه ئایینییه‌كان بكه‌ن شانبه‌شانی ئه‌و خزمه‌ته‌ش بتوانن به‌گژ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دا بچنه‌وه كه‌دژ به میلله‌تی كوردن.
0 لێدوان
|
چوار تۆن خواردن و خوارده‌مه‌نی به‌سه‌رچوو له‌ناوبران
مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی و خۆپاراستنی چه‌مچه‌ماڵ به‌هاوكاری به‌شی ئابوری ئاسایشی رۆژئاوایی سلێمانی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر بڕی چوار تۆن خوراردن و خوراده‌مه‌نی ماوه به سه‌رچوو و هه‌ر ئه‌مڕۆ 2-9 به بڕیاری قائیمقام ئه‌و خواردمه‌نیانه له‌ناوبرا.
شاخه‌وان هادی لێپرسراوی به‌شی ته‌ندروستی و خۆپاراستنی چه‌مچه‌ماڵ راگه‌یاند: ئه‌و شتومه‌كانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه پێكهاتبوو له قیمه‌ی گۆشتی سور و چه‌ندین جۆره خواده‌مه‌نی دیكه.
لێپرسراوی به‌شی ته‌ندروستی و خۆپاراستنی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه ئه‌و خواردنانه‌ی له‌ناوبراون به‌شێكی زۆریان قیمه‌بوون و ئه‌و قیمه‌یه‌ش له كارگه‌یه‌كی شاری كه‌ركوك دروستده‌كرێت و مه‌ترسی زۆریشی بۆسه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتیان هه‌یه.
0 لێدوان
|
چوار كه‌س هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر دوو كارمه‌ندی هاتووچۆ
ئێواره‌ی دوێنێ 19/8 له‌شاری چه‌مچه‌ماڵ له‌كاتی ده‌وامی ئاسایی‌دا، دوو كارمه‌ندی هاتوچۆ له‌لایه‌ن چوار كه‌سه‌وه هێرشیان كرایه سه‌رو برینداركران.
رائید عومه‌ر عه‌لی لێپرسراوی بنكه‌ی پۆلیسی هاتووچۆی چه‌مچه‌ماڵ راگه‌یاند: ئه‌و چوار كه‌سه ئۆتۆمبێلیان له‌ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو وه‌ستاندووه بۆیه له‌لایه‌ن كارمه‌نده‌كانمانه‌وه داوایان لێكراوه له‌و ناوچه‌یه نه‌وه‌ستن، وه‌ڵامی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ش بۆ كارمه‌نده‌كانمان سوكایه‌تی و هێرشكردنه سه‌ریان بووه‌و له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو كارمه‌نده‌كه به سوكی برینداربوون.
سه‌باره‌ت به ئیجرائاتی یاسایی، رائید عومه‌ر وتی: ئه‌و دوو كارمه‌نده سكاڵایان له‌سه‌ر هێرشبه‌ره‌كان تۆماركردووه، دادوه‌ریش بڕیاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و چوار كه‌سه‌ی ده‌ركردووه‌و تائێستاش دوانیان ده‌ستگیركراوه به‌ڵام ئه‌وانی تر هه‌ڵاتوون.
0 لێدوان
|
1500 كیلۆگرام گۆشتی به‌ستووی ناته‌ندروست ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
ئه‌مڕۆ 19-8 به‌شی ئابوری ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی به‌هاوكاری مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی و خۆپاراستنی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستیگرت به‌سه‌ر بڕی یه‌ك تۆن و نیو گۆشتی ئیسپانی و به‌رازیلیدا كه‌به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی خرابووه بازاڕی چه‌مچه‌ماڵه‌وه.
شاخه‌وان هادی لێپرسراوی به‌شی چه‌مچه‌ماڵی مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندوستی و خۆپاراستن ی راگه‌یاند: ئه‌و گۆشته‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا گۆشتی سوری ئیسپانی و گۆشتی مریشكی به‌ستووی به‌رازیلی بووه له‌جۆری سامپا، ئه‌و گۆشتانه له‌شاری كه‌ركوكه‌وه له‌لایه‌ن فرۆشیارانی گۆشتی
0 لێدوان
|
چه‌مچه‌ماڵ.. بۆ وه‌رگرتنی سولفه‌ی عه‌قار كه‌فاله‌ت به 700 دۆلار ده‌كرێت
به‌پێی رێنماییه‌كانی بانكی خانوبه‌ره، له‌كاتی وه‌رگرتنی پێشینه‌ی خانوبه‌ره‌دا پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی سولفه‌ی عه‌قار وه‌رده‌گرێت، كارمه‌ندێكی حكومی ببێت به كه‌فیلی كه مووچه‌كه‌ی له 300 هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پێشینه‌یه به‌بانكی خانوبه‌ره.
ئه‌میش بارگرانیه‌كی له راده‌به‌ده‌ری خستوه‌ته ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سولفه‌ی عه‌قار وه‌رده‌گرن.
به‌ڵام ئێستا له‌چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆی نه‌بوونی كه‌فیله‌وه یاخود كه‌فیلی نه‌كردنیان له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی حكومیه‌وه، ئێستا دیارده‌یه‌كی سه‌یر سه‌ریهه‌ڵداوه ئه‌ویش كه‌فیلی كردنه به پاره، بڕی ئه‌و پاره‌یه‌شی وه‌رده‌گیرێت له‌به‌رامبه‌ر بوونی به كه‌فیلی كه‌سێكدا بڕی 700دۆلاره.
0 لێدوان
|
تائێستا گاز نه‌گه‌یشتووه‌ته وێستگه‌ی 750 میگاواتی چه‌مچه‌ماڵ
ه‌گه‌یشتنی گاز به‌وێستگه‌ی 750 میگاواتی چه‌مچه‌ماڵ كاته‌كانی پێدانی كاره‌بایی له كوردستاندا ئاڵۆزكردووه، ماجد واجید به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دانه‌گاز له كوردستانیش راگه‌یاند كه كۆمپانیایه‌كه‌ی له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه ته‌كنیكیانه‌دایه كه‌به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌ی شه‌وی 10/11-8 له‌نزیك كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر له ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م دروستبوون.
وتیشی: رۆژانه وێستگه‌ی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ پێویستی به 180000 ملیۆن پێی چوار گۆشه گازی سروشتی هه‌یه بۆ كارپێكردنی یه‌كه‌كانی، جگه له‌وێستگه‌ی كاره‌بای ه
0 لێدوان
|
ته‌كێ.. به‌هۆی خه‌وتنی شۆفێره‌كه‌یه‌وه ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر وه‌رده‌گه‌ڕێت
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 5-8 له‌سه‌ر رێگای نێوان كه‌ركوك- سلێمانی نزیك ناحیه‌ی ته‌كێ به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگره‌وه هاووڵاتیه‌ك بریندار بوو زیانێكی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وت.
رائید عومه‌ر عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتووچۆی چه‌مچه‌ماڵ راگه‌یاند: شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره خه‌وی لێكه‌وتووه‌و به‌هۆیه‌وه سه‌نته‌ری له ده‌ستداوه‌و وه‌رگه‌ڕاوه، هه‌روه‌ها وتیشی: به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانه‌كه‌وه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه بریندار بووه‌و زیانێكی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كه كه‌وتووه.
0 لێدوان
|
چه‌مچه‌ماڵ.. 72 رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه زیانی زیاتر له 47 ملیۆن دیناریان لێده‌كه‌وێته‌وه
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی له‌بنكه‌ی ئاگركوژینه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستمانكه‌وتووه، له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردوودا له سنوری چه‌مچه‌ماڵ 72 رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه تۆماكراون و به‌هۆشیانه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌و 5 كه‌سیش برینداربوون، زیانه مادییه‌كانیش به 47 ملیۆن و 340 هه‌زار دینار خه‌مڵێندراوه.
وه‌ك له ئاماره‌كه‌دا هاتووه هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوون:
به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه 13 رووداو
به‌هۆی بتڵی غازه‌وه 7 رووداو
پاوه‌ن و ده‌غڵ و دان 44 رووداو
وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێل 10 رووداوه
له درێژه هه‌واڵ
0 لێدوان
|
مانگرتنی كارمه‌ندانی دادگاى چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌وامه
ماوه‌ی دوو رۆژه كارمه‌ندانی دادگاى چه‌مچه‌ماڵ سورن له‌سه‌ر مانگرتنه‌كه‌یان و داوا ده‌كه‌ن به زووترین كات ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسییان بۆ خه‌رج بكرێت.
نوێنه‌ری ئه‌و كارمه‌ندانه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه مانگرتنه‌كه‌یان به‌رده‌وامده‌بێت و ئاماده‌نین ده‌ستبه‌كاركردن بكه‌نه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاری خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسییان بۆ ده‌دات.
وتیشی: په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر پێدانی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی تائێستا ئاماده‌نییه ئه‌و ده‌رماڵه‌یه خه‌رج بكات، له‌كاتێكدا له‌ساڵی 2006 ـه‌وه حكومه‌تی فیدڕاڵ ئه‌و ده‌رماڵه‌یه ده‌دات به كارمه‌ندانی دادگاكان له ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق.
وه‌ستاندنی كاری دادگا كێشه‌ی زۆری بۆ هاووڵاتیان دروستكردووه به‌وهۆیه‌وه ناڕه‌زایی خۆیان ده‌رده‌بڕن، چونكه كێشه‌ی كارمه‌ندانی دادگا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاووڵاتیان دروستكردووه.
قوبادی جه‌لی زاد دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه له دادگای چه‌مچه‌ماڵ ئاشكرایكرد كه 90% ی كاری دادگا به‌هۆی ئه‌و كارمه‌ندانه‌وه وه‌ستاوه‌و دادگا ناتوانێت هیچ كارێك رایی بكات تا ئه‌و كارمه‌ندانه نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
ناوبراو پشتگیری خۆشی بۆ داوای ئه‌و كارمه‌ندانه ده‌ربڕی و وتی: مافی خۆیانه داوای ده‌رماڵه بكه‌ن ،له هه‌مان كاتیش‌دا پێویسته له‌سه‌ریان خزمه‌ت به هاووڵاتیان بكه‌ن و مانگرتنه‌كه‌یان له‌سه‌ر حسابی هاووڵاتیان ن
0 لێدوان
|
چه‌مچه‌ماڵ.. باندێكی تری دزی ده‌ستگیرده‌كرێت
شه‌وی 14/15-7 له‌ناحیه‌ی شۆڕش له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ هێزه‌كانی پۆلیس باندێكی دزیكردنیان ده‌ستگیركرد كه له چوار كه‌س پێكهاتبوو.
مولازم جه‌لال عه‌بدوڵڵا لێپرسراوی بنكه‌ی پۆلیسی شۆڕش راگه‌یاند: ئه‌و بانده به‌مادده‌كانی 444 و 446 و له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیركراون دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 6 مانگه زانیاری‌یان له‌سه‌ر كۆده‌كه‌ینه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه دوای ده‌ستگیركردنیان ئه‌ندامانی ئه‌و بانده دانیان به‌سه‌رجه‌م تاوانه‌كانیاندا ناوه كه زیاتر له 50 ماتۆڕسكیلیان دزیوه‌و ماڵانیان بڕیوه‌و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌هاووڵاتیان كردووه‌و پاره‌یان له‌خه‌ڵك سه‌ندووه.
وتیشی ئه‌و بانده پێده‌چێت چه‌ند كه‌سێكی تریان له‌گه‌ڵدابێت و له‌سلێمانی و چه‌ند شوێنێكی تریش كاری دزی ئه‌نجام بده‌ن.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ر له‌و سنوره باندێكی تری دزیكردن ده‌ستگیركرا.
0 لێدوان
|
ماڵی هاووڵاتییه‌ك له چه‌مچه‌ماڵ ده‌درێته‌به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله
شه‌وی 10/7 چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ماڵی هاووڵاتییه‌كیان له گه‌ڕه‌كی رزگاری شاری چه‌مچه‌ماڵً دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله.
له‌لێدوانێكدا خاوه‌ن ماڵه‌كه راگه‌یاند: زیاترله 35 فیشه‌كی كڵاشینكۆفیان ناوه به ماڵه‌كه‌یه‌وه‌و ته‌واوی كه‌لوپه‌لی ناو ماڵه‌كه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه، به‌شێوه‌یه‌ك هیچ شتێك نه‌ماوه گولـله‌ی به‌رنه‌كه‌وتبێت.
وتیشی: خۆشبه‌ختانه له‌كاتی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا كه‌سمان له‌ماڵ نه‌بووین، ئه‌گینا بێگومان زیانی گیانی به‌دواوه ده‌بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ پێی راگه‌یاندین: ئه‌و ماڵه‌ی كه دراوه‌ته‌به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله، ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی رزگاری شاری چه‌مچه‌ماڵ و زیاتر له 35 فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه ده‌ستیپێكردووه و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره.
0 لێدوان
|
چه‌مچه‌ماڵ.. 30 هه‌زار دۆنم پاوا‌ن وله‌وه‌ڕگه‌و 5 دۆنم ره‌زو باخ سوتان
ئه‌مڕۆ 11/7 به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ زیاتر له 30 هه‌زار دۆنم پاوا‌ن و له‌وه‌ڕگه‌ی ئاژه‌ڵ و پێنج دۆنم ره‌زو باخ و چه‌ند خانوویه‌كی پلاستیكی و 60 هه‌نگ سووتان.
مولازم مه‌ریوان محه‌مه‌د لێپرسراوی بنكه‌ی به‌رگری و شارستانی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌وه‌ی راگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌وه زیانێكی زۆر به ره‌زو باخی هاووڵاتیان و له‌وه‌ڕگه‌ی ئاژه‌ڵی سنوره‌كه كه‌وتووه، وتیشی زیاتر له 30 هه‌زار دۆنم پاوه‌ن و 5 دۆنم ره‌زو باخ و چه‌ند خانویه‌كی پلاستیكی و شه‌ست هه‌نگ سوتان.
راشیگه‌یاند: ئاگره‌كه به‌شێوه‌یه‌ك بووه كه به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م توانی زیانێكی مادی زۆر به جوتیاران بگه‌یه‌نێت و دواتر به‌هاوكاری هه‌ریه‌ك له بنكه‌كانی شۆڕش و ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ندو ته‌كیه‌ی جه‌باری و فه‌رمانگه‌ی ئاوی چه‌مچه‌ماڵ و شاره‌وانی، توانرا به‌ماوه‌ی پێنج سه‌عات ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ین، تائێستاش هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه نادیاره .
0 لێدوان
|
چه‌مچه‌ماڵ.. پۆلیسێك ده‌خنكێت
ئێواره‌ی دوێنێ 7/7 له‌كاتی مه‌له‌كردندا پۆلیسێكی بنكه‌ی شۆڕش به‌ناوی ئازاد ئه‌حمه‌د گیانیله‌ده‌ستدا.
سه‌نته‌ری فریاكه‌وتن بۆ په‌یوه‌ندیه‌كان راگه‌یاند: ئه‌و پۆلیسه ئێواره‌ی دوێنێ له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیدا مه‌له‌یان كردووه له‌نزیك به‌نداوی گوندی هه‌كزی سه‌ر به‌ناحیه‌ی شۆڕش، دواتر خنكاوه، هۆكاری خنكانه‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ قوڵی ئاوه‌كه‌و نه‌زانینی مه‌له‌كردن تێیدا.
ئازاد ئه‌حمه‌د كارمه‌ندی بنكه‌ی پۆلیسی شۆڕشه‌و خێزانداره.
0 لێدوان
|
پەڕە 1 ناچالاك 32:
1
2
3
4
...
32
به‌كارهێنه‌رانی سه‌رهێڵ
هه‌موو ناردنه‌کان:
0 ::
هه‌موو بابه‌ته‌کان:
0 ::
هه‌موو لێدوانه‌کان:
60
میوانانی سه‌رهێڵ:
1
ئه‌ندامانی سه‌رهێڵ:
0
كۆی گشتیی ئه‌ندامان:
104
نوێترین ئه‌ندام:
muzafarhadad
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ردانیان کردووه:
چوونه‌ژووره‌وه
ناوی بەکارهێنەر
ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون
تا ئێستا ئەندام نیت؟
كرته لێره بكه
بۆ خۆ تۆماركردن.
ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون له بیرچووه؟
ده‌توانی
لێرەوە
داوای ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونی نوێ بكه‌یت.
ناردنی په‌یامی کورت
ده‌بێ له ژووره‌وه بیت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت په‌یام بنووسیت.
sabat
02/09/2010 17:21
slaw kak zana
zana fareq
02/09/2010 14:25
salaw barizan
sabat
02/09/2010 08:28
به‌خێرها
ی موزه‌فه
ر
muzafarhadad
27/08/2010 12:56
muzafarhadad
27/08/2010 12:46
ئه‌رشیفی په‌یامی کورت
وێنه‌ی ئه‌لبوومه‌کان
RSS Feeds SaBaT
ساباتی چه‌مچه‌ماڵ
جـوانه یـان نـا
هیمن ک...
وێنه...
ئاڵای ...
چه‌مچ...
وه‌نه...
جـوانه یـان نـا
وێنه‌ی سوار
copyright © 2002 - 2010 by Nick Jones. Released as free software without warranties under
Copyright © 2010